|
|

دکتر کامبیز فه‌تحی سه‌رپه‌ره‌ستی گرۆپێکی جیهانی له ئه‌ستێره‌ناسانی ئامریکا ، ئیتالیا ، شیلی به ده‌ست هه‌یه . دکتر کامبیز فه‌تحی له ساڵی 1353 له شاری سه‌قز له کوردستان له داییک بووه و خوێندنی خوی هه‌تا سال دووی راهنمایی له سه‌قز دوایی هێنا.
دوایی کوچ بو وڵاتی سوئد ، توانیتی مه‌دره‌کی کارناسی و کارناسی ئه‌رشه‌د له بوواری ریاضی له دانشگا ئه‌پسلا بگرێت و ده‌وره‌ی کارناسی ئه‌رشه‌دی ئه‌خته‌رفیزیکی تئورری له دانشگا که‌مبریجی ئینگلیس به ده‌س بێنێت . هه‌روه‌ها دوایی ته‌واو کردنی چه‌ن ده‌وره‌ی شه‌ش مانگه له بوواری ئه‌ستێره‌ناسی ره‌صه‌دی له دانشگا UCM له مادریدی ئیسپانیا ،له ساڵی 2000 خوێندنی دکترای ئه‌خته‌رفیزیک له هوله‌ند ، له گه‌ڵ کار له جێگا پژوهێشیه‌کانی ئامریکا ، هوله‌ند و فه‌رانسه ده‌ست پێ‌کرد.
لێکوڵینه‌وه‌ی ئه‌و له سه‌ر چونیه‌تی جم‌و جوڵ‌ی کاکه‌شانه‌کان و شێوه‌یانه. هه‌ر وه‌ها چونیه‌تی گوڕانکاریه‌کانیانو دروست بونیان .
دکتر فه‌تحی له ساڵی 2004 له لایان ناسا – وه په‌یوه‌ندی په‌یا کرد به گروپێکی جیهانی له ئه‌ستێره‌ناسان که بیره‌ره‌شه گه‌وره‌کانی ناو کاکه‌شانه‌کان له به‌رچاۆ ئه‌گرن و لی ئه‌کوڵێنه‌وه.
ئه ستێره ناسی
ئه ستێره ناسی زانستێکه که په‌یوه‌ندی هه‌یه به که‌ره‌سه‌و جم‌و جووڵی په‌یکه‌ره ئاسمانیه‌کانه‌وه.
جگه له ئه‌ستێره‌کان که به ئاسانی به چاۆ ئه بینرێن ، په‌یکه‌ره ئاسمانیه‌کان بریتین له : هه ساره ، به‌ردی ئاسمانی ، شه‌هاب و هه‌وری گازی یا توز .
له هه‌مو ده‌ورانێکی مێژۆیی دا زۆر تێبین کراووه ده‌رباره‌ی چۆن رێکخستنی په‌یکه‌ره ئاسمانیه‌کان ، و ده‌ر که‌وتوه که زۆربه‌ی په‌یکه‌ره‌کان به شێوه‌یێکی کۆمه‌ڵی له گه‌ڵ یه‌ک کۆ بونه‌ته‌وه .ئه‌م کۆمه‌ڵه په‌یکه‌رانه پێیان ئه‌وترێ : کاکه‌شان. ( وه‌کوو وێنه ی 1).

وێنه ی 1 :
له‌م چه‌ن وێنه‌یه‌دا ده‌ر ئه‌که‌وێت که کاکه‌شانه‌کان به‌ش ئه‌کرێن به چه‌ن به‌شه‌وه . که کاکه‌شانێک که له لاوه چاۆ لێ بکرێت ، به‌شه‌کانی جوانتر ده‌ر ئه‌که‌ون. وه‌کوو ئه‌و کارتۆنه‌ی لای راست نیشانی ئه دات.
کاکه‌شانه‌کان جوراو جورن . ئێمه‌یش هوکاره‌کانی هێشتا به جوانی دیاری نه‌کردوه . هه‌ندێک له کاکه‌شه‌نه‌کان زۆر سافن و یا خرتن یا شێوه‌یێکی هێڵه‌کییان هه‌یه . به مانه ئێژنکاکه‌شانی هێڵه‌کی . هه‌ندێکیان باڵی مارپێچیان هه‌یه و هه‌ندێکیشیان ساختارێکی راستیان له ناو دا هه‌یه .به‌م دوو جۆره کاکه‌شانه ئێژن کاکه‌شانی مارپێچی و راستده‌ر.(وه‌کو وێنه‌ی 2).
شێوه‌ی کاکه‌شانه‌کان گوڕانکاریان به‌سه‌ر دێت. نمونه‌یێک له‌م گوڕان کاریانه ئه‌وه‌یه که دوو کاکه‌شان له یه‌کتر بکه‌ون . ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو کاکه‌شانه مارپێچی بن، دوای له یه‌ک که‌وتنیان ئه‌بن به کاکه‌شانێکی هێڵه‌کی. جگه له‌وه که له یه‌کتر که‌وتنی کاکه‌شانه‌کان ئه‌بێت به هۆی ئه‌وه که شێوه‌که‌یان له ده‌س بده‌ن ، زۆر جار ئاڵوگۆری ناوه‌کی ئه‌بێت به هۆی ئه‌وه که کاکه‌شانه‌کان بگوڕیێن(ئه‌م گۆڕانکاریانه که لێره دا باسی لێ ئه‌کرێت له ماوه‌ی ملیارد ساڵدا روو ئه‌ده‌ن ). کاکه‌شانه‌که‌ی خۆمان ، ئه‌وه‌ی زه‌وی و خۆر تێیدا ئه‌گه‌رێن ، دو باڵی مارپێچی هه‌یه . ئه‌ستێره که‌م ته‌مه‌نه‌کان و زۆربه‌ی گازی کاکه‌شانی له نێو‌و باڵه‌کان دا په‌یدا ئه‌بن.کاکه‌شانه‌مارپێچیه‌کان گاز و

وێنه‌ی 2 : کاکه‌شانه‌کان جوراوجورن . لێره دا دوو نمونه‌ی کاکه‌شانی مارپێچی و راستده‌ر پێشکه‌ش ئه‌که‌ین.
جگه له‌مانه ، باشتر تێگه‌یشتنی کاکه‌شانه مارپێچیه‌کان یا راستده‌ره‌کان ئاسانتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر جوره‌کانیان دابه‌ش بکرێت به کاکه‌شانی زوو و کاکه‌شانی دێر. وه‌کوو له وێنه‌ی 3دا نیشان دراوه ، کاکه‌شانی مارپێچی زوو ئه‌وانه‌ن که بولگه-که‌یان خرت و له‌به‌رچاووه و باڵه مارپێچه‌کانیان به جۆانی دیاره. کاکه‌شانانی مارپێچی دێر ئه‌وانه‌ن که باڵه‌کانیان جۆان دیاری ناکرێت و بولگه-که‌یان چکوله‌یه . له گشت ئه‌م جورانه دا ئه‌ستێره و گازی ناۆ دیسک با ده‌ور چه‌قی دیسکه-که دا ئه‌خولێنه‌وه . هه‌رچه‌ند لێکوڵینه‌وه‌یێکی زۆر ده‌ری خستووه که به بونه‌ی باڵه مارپێچیه‌کان یا ساختاره راسته‌کانه‌وه ئه‌م خولانه‌وه به ته‌واوی بازنه‌یی نیه.
ئێمه له‌م تێزه دا به ته‌ماین زیاتر زانیاری وه‌ر بگرین له سه‌ر نه‌خسی ئه‌م خولانه‌وه له سه‌ر گورینی شێوه‌ی کاکه‌شانه‌که.
لێره‌دا ئێمه ته‌نیا تیشکی دیار به کار ده‌هێنین . تیشکی کاکه‌شانێک که بۆ دروست کردنی وێنه‌ی کاکه‌شانه‌که به کار دێت ، به به‌کار هێنانی ئاوێزه‌یێک (مه‌نشوور) شی ئه‌کرێته‌وه ( وه‌کوو وێنه‌ی 4). له لایێکی تره‌وه ، به‌و بونه‌وه که تیشک پێش ئه‌وه‌ی بگات به ئێمه له ناۆ چه‌ند شتێکه‌وه تێپه‌رێوه ، گوڕانکاری به سه‌ر دا دێت . ئه‌م گوڕانکاریانه به کار ده‌هێندرێن بو وه‌رگرتنی زانیاری له سه‌ر ئه‌و مادانه‌ی ده‌وروبه‌ر که تێشکه‌که به ناویانه‌وه تێپه‌ریوه.

وێنه‌ی 3 : دوو کاکه‌شانی هێڵه‌کی (چه‌پ) ، کاکه‌شانێکی مارپێجی زوو ( نێوان) ، و کاکه‌شانێکی مارپێچی دێر (راست).

وێنه‌ی 4 : تیشک له سه‌رچاۆه‌یێکۆ ده‌ر ئه‌که‌ۆێت و به به‌کار هێنانی ئاوێزه‌یێک شی ئه‌کرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر تیشکه‌که به راسته‌وخویی وه‌ر بگرێت ، هه‌مو ره‌نگه‌کانی ئه‌بینرێن (خواره‌وه) .ئه‌گه‌ر تیشکه‌که له ناۆ هه‌ورێکی گاز تێپه‌ر بێت ، شه‌به‌نگێکی (ته‌ییف) گیراو پێک دێنێت( سه‌ره‌وه-راست) . ئه‌گه‌ریش تیشکه‌که له لایه‌ن هه‌وره گازیه‌که‌وه لار بکرێته‌وه ،ئه‌وه شه‌به‌نگێکی کراوه پێک دێنێت.
bravenet.com